Archive for the ‘Nawdaranî Kurd’ Category
نوسینی د. یاسین سه‌رده‌شتی
ئه‌حمه‌د تۆفیق (عهبدوڵلاَی ئیسحاقی)، ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه و سكرتێری پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستان، تێكۆشه‌رێكی ناسراو و سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا و پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و سه‌ربازێكی ونی جووڵاَنهوهی ڕزگاریی نیشتمانی كوردستانه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه ڕۆڵێكی مه‌زن و دڵسۆزانه‌ی له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌پێناوی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا هه‌بووه. ئه‌و مێژووه‌ی تا ئێستا زۆری ماوه له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تییانه و كاری ئه‌كادیمییه‌وه ڕاستی و دروستییه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی بخرێته پێش چاو و چه‌واشه‌كارییه‌كانی له ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كانی جیا بكرێنه‌وه.
نوسینی د. خالد یونس خالد
مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد بۆ نیوسه‌ده له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
هه‌ر له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ومه‌زنی هه‌بووه له بزاڤی نیشتیمانیی دیموكراتیی كوردستاندا. تاكو ئێستایش ڕووناكیی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌رده‌وامه له دابینكردنی ڕێگای سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد.
کورته‌یه‌ک له ژیانی پڕبه‌رهه‌می شه‌هید دوکتورسادق شه‌ره‌فکه‌ندی
سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی 21ی به‌فرانباری ساڵی 1316ی هه‌تاوی (11ی ژانوییه‌ی1938ی زایینی) له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ردا له گوندی ته‌ره‌غه‌ی بۆکان له دایک بوو. له ته‌مه‌نی منداڵی دا باوکی له‌ده‌ستداو سهرپهرستییهکهی، که‌وته سه‌رشانی براگه‌وره‌که‌ی، شاعیر‌و نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌وره‌ی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا “هه‌ژار”ی نه‌مر. سه‌رده‌می منداڵیی محه‌ممه‌د سادق، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌ئه‌ستاندنی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران‌و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان.
دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سهرهتاییو ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد. هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسییه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له كتێبی “چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی”دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی، ده‌نووسێ :”هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته من ته‌مه‌نم یازده ساڵ بوو، به‌ڵام وه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه سیاسه‌ت سه‌رنجی راكێشا بووم. بابم یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو. زۆر باشم له بیره كه له باكۆ هاته‌وه چه‌ندین تاقه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تا پڕێكی باشیشی پێ بوو. وادیاره سۆویتی‌یه‌كان قهندو تفهنگو شتی دیكه‌یان به دیاری دابوو به هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت. قه‌ند به تایبه‌تی زۆر به نرخ بوو، چونكه ئه‌و كاته له ئێران زۆر كه‌م و گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، چونكه له ماڵی ئێمه براكانم و ئامۆزاكانم كه له من گه‌وره‌تر بوون، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه چوون بۆ باكۆ حهقو ئازادیی كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه راست‌و ره‌وان له بابم پرسی: ئه‌دی مافی كوردان چی لـێ هات؟”
سماییل ئاغای شكاک له بیره‌وه‌ریی تاج الملوک دا
ماوه‌یه‌که بیره‌وه‌رییه‌کانی تاج الملوک، ژنی ڕه‌زاشا، له ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌بنه‌وه. به‌شی ئه‌م حه‌وتوویه گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کی ڕه‌زاشایه سه‌باره‌ت به چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سماییل ئاغای شكاک (سمكۆ، سیمیتقو). هه‌رچه‌ند گێڕانه‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوێک، ئه‌ویش دوای زیاتر له هه‌شتا ساڵ، هێنده جیگای بڕوا نییه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت به‌شێک له مێژووی سیاسیی گه‌له‌که‌مان باس ده‌کا و منیش پێم باش بوو بکرێ به کوردی. ئه‌وا له ژێره‌وه ئه‌و بیره‌وه‌رییه ده‌خوێننه‌وه و ئیتر بۆخۆتان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن که به‌ڕاستی بۆ ئێمه قه‌ت سه‌رنه‌که‌وتووین و زۆر جاریش هه‌لی باشمان بۆ ڕه‌خساوه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه به‌و جۆره‌ی که ده‌بێ وابێ، که‌ڵکمان لێ وه‌رنه‌گرتووه. فه‌رموو ئێوه و ئه‌و بیره‌وه‌رییه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژووی کوردا بخشێنین ده‌بینین که‌سانێک هه‌ن که‌ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌و زوڵم لێکراوه شانازی به‌نه‌به‌زی و به‌رخودانییه‌وه بکه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا مه‌لیک مه‌حمود وه‌ک سیمبوولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و تێکۆشان به‌رجه‌سته ده‌بێت، مه‌لیک خۆی هه‌ڵقوڵاوی ناخی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ‌و کورد په‌روه‌رن کوڕی شێخ سه‌عیدی شێخ محه‌مه‌ده بچکۆله‌ی کاک ئه‌حمه‌دی شێخی کوڕی شێخ مارفی نۆدێیه، ساڵی (1881) له‌شاری سلێمانی له‌دایکبووه، مامۆستای تایبه‌تی وه‌ک خواجه ئه‌فه‌ندی ده‌رسی دین و زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی پێ خوێندووه، له‌ساڵی (1901) له‌گه‌ڵ باوک و مام و خزم و چه‌ند ناودارێکی شار چووه‌ته ئه‌سته‌مبوول و دوای سێ مانگ هاتووه‌ته‌وه، له‌ساڵانی (1906-1907) دووجار له‌ناوچه‌کانی سلێمانی چووه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی‌دا، له‌ساڵی (1909) والی موسڵ باوک و مامی و خزمانی بردووه‌ته موسڵ، لهپیلانێکدا باوکی کوژراوه‌و خۆی برینداربووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌وه سلێمانی.
شۆڕشی ئاگری داخ و شێخ سه‌عیدی پیران
ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی کوردان له ساڵی (1925 ) ی زاینی له باکوری کوردستان شوێنێکی پرشنکداری به‌رز و ناو بانگێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له مێژووی گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ..!
خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م .. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه به به‌رهه‌مێکی شۆڕشگێرانه و جموجوڵه نهێنیه‌کانی کۆمه‌ڵه ڕوشنبیرییهکانی ئه‌و سه‌ر ده‌مه ده‌ژمێردرێت که تێکۆشانی( کۆمه‌ڵی سه‌رخۆبوونی کوردستان) بوو…!
نوسینی: د. یاسین خالد حسن
ئاشکرایه پرسیارێکی گرنگ زۆربه‌ی جار بۆته جێگای مشتومڕی مێژوونوسان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که داخۆ مێژووبه ته‌نیا سه‌رگوزوشته‌ی مه‌زنانه یاخود مه‌زنانیش زاده‌ی قۆناغه میًژووییهکهی خۆیانن؟ دیاره وه‌ڵامی گونجاو ئه‌وه‌یه که گه‌وره پیاوان زاده‌ی سه‌رده‌مه مێژووییه‌که‌ی خۆیانن و مێژوو هیچ کاتێک به ته‌نیا سه‌رگوزوشته‌ی ژیان و هه‌ڵسوڕانی وان نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می بزاوتی تێکڕاو هه‌زاره‌ها له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه که زه‌مینه بۆ گه‌وره پیاوان ده‌خوڵقێنن کاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.