Archive for the ‘Ferhengî Ramyarî’ Category

بوروکراسی له‌ ده‌سته‌واژه‌ دا به‌ واته‌ی ده‌ستگای ئیداره‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای یاسای ڕاشکاو و ڕێک کار و باری ئیداره‌کان وه‌ک وه‌زاره‌تخانه‌کان و کۆمپانێکان و ده‌سه‌ڵات و زانکۆ و … به‌ڕێوه‌ ده‌بات و به‌ره‌و ئامانج ده‌یباته‌ پێش. بناغه‌داڕێژی بیرۆکه‌ی نوێی بوروکراسی، ماکس وێبێر کۆمه‌ڵناسی ئاڵمانیه‌ که‌ بوونی بوروکراسی به‌ بنه‌مای بیرۆکه‌ی ڕێکخستنی ناوچه‌یی ده‌زانێت

درێژەی بابەت »

له‌ سه‌ده‌کانی وۆستا( نێوان ساڵه‌کانی 500 تا 1500 زائینی )که‌سێک که‌ خه‌ڵکی شاری ئازاد یان بۆرگ بوو نێوی بۆرژوا بوو. بۆرژوا نه‌ ئاغا بوو نه‌ کرێکار. له‌ سه‌ده‌کانی 17 و 18 زائینی ئاغایان له‌ به‌رامبه‌ر نۆکه‌ر به‌و وشه‌یه‌ پێناسه‌ ده‌کرد. که‌وابوو بۆرژوا واته‌ تاکێک که‌ له‌ چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا بێت. بۆرژوازیش ده‌سته‌واژه‌یێک بوو که‌ له‌ فه‌رانسه‌ بۆ پێناسه‌کردنی چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا له‌ بواری ئابووری به‌کار ده‌بردرا و یان بۆ ئه‌و دانیشتوویانه‌ی شار که‌ مافی یاسایی و رامیاریان هه‌بوو و له‌ هه‌مان کاتدا له‌ چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا بوون و سه‌رمایێکی زۆریان نه‌بوو، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ له‌ بواری رامیارێوه‌ واته‌یێکی تایبه‌ت و به‌ربڵاوتری به‌خۆی گرت

درێژەی بابەت »

بنلوکس ناوی یێکگرتووی گومرگی نێوان سی وڵاتی بێلگیوم و لۆکزامبۆرگ و هۆڵه‌ندایه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی رامیاری ئه‌وان له‌ نامۆیی دا له‌ شاری له‌نده‌ن له‌ساڵی 1944 دا ئه‌و گرێبه‌سته‌یان به‌ست. هه‌ر بۆیه‌ به‌ گشتی ئه‌و سێ وڵاته‌ هه‌ر به‌و نێوه‌ نێوبانگیان ده‌رکرد. له‌ گه‌ڵاڵه‌ی لاهه‌ دا که‌ له‌ ساڵی 1947 دا هاته‌ ئاراوه‌، گرێبه‌ستی بنلوکس چاوی به‌ سه‌ر دا خشاندراوه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1948 را که‌وته‌ کار

درێژەی بابەت »

بلۆکی ڕۆژئاوا. کۆی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و باکووری ئه‌مه‌ریکا ئه‌و بلۆکه‌یان پێک هێنا که‌ پێشکه‌وتووترین وڵاتانی سه‌رمایه‌داری جیهان بوون. ئه‌و نێوه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ نێوی وڵاتانی کۆمۆنیستی وه‌ک بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵبژارد. بلۆکی ڕۆژئاوا بریتی بوو له‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌ورووپا و باکووری ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ گرێبه‌ستی ئاتلانتیکی باکوور دا یێکگرتوو بوون و به‌ره‌یێکی یێکگرتووی رامیاری و چه‌کداریان پێک هێنا به‌ڵام وڵاتانی بێ لایه‌ن وه‌ک سوید و نه‌مسا له‌ ناو خۆی دا ناگرێ

درێژەی بابەت »

بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات. کۆی وڵاته‌کانی کۆمۆنیستی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ناسراوه‌. ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ بواری ئایدۆلۆژێوه‌ کۆمۆنیستن و له‌ به‌رامبه‌ری وان دا بلۆکی ڕۆژئاوا هه‌بوو. تا شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ته‌نیا دوو وڵاتی کۆمۆنیستی له‌ جیهان دا هه‌بوو که‌ بریتی بوون له‌ یێکێتی سۆڤیه‌ت و مۆغۆلێستان، به‌ڵام به‌ دوای ده‌ست به‌ سه‌ر گرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌ لایان سوپای سووره‌وه، ڕۆمانی و له‌هێستان و بۆلغارستان و ئالمانی ڕۆژهه‌لات و چێکۆسلواکی بوون به‌ کۆمۆنیست و  له‌ دوایی دا چین و کۆره‌ی باکوور و ویه‌تنام و کامبۆج و لائۆس له‌ ئاسیا دا و کووبا له‌ ئه‌مه‌ریکا دا بوون به‌کۆمۆنیست و ده‌گه‌ڵ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات یێکیان گرت

درێژەی بابەت »

بلانکیسم ناوێکه‌ که‌ له‌ سه‌ر بیڕۆکه‌ و شێوه‌ی رامیاری لۆئی ئێگۆست بلانکی، ڕووناکبیر و نووسه‌ری گه‌وره‌ی فه‌رانسیله‌ نێوان ساڵه‌کانی 1805 و 1881 داندرا. بلانکی له‌ شۆڕشه‌کانی 1830 و 1848 و هه‌روه‌ها له‌ پێکهاتنی کۆمۆنی پاریس به‌شداری کرد و نیوه‌ی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆی له‌ زیندان دا به‌ سه‌ر برد. ڕوانگه‌کانی شۆڕشی بلانکی له‌ ژێر ناوی بابۆفیسم هاته‌ گۆڕه‌پانی خه‌بات و توانی کاریگه‌ری له‌ سه‌ر مارکس دابنێت

درێژەی بابەت »

به‌عس. له‌ وشه‌ دا به‌ واته‌ی ڕابوون و ڕاپه‌ڕینی گشتیه‌. نێوی بزووتنه‌وه‌یێکی عه‌ره‌بیه‌ و هه‌ر وه‌ها نێوی حیزبێکه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌دات لێکدانه‌وه‌یێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مارکسیستی ده‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب گرێ بدات. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی 1944 دا له‌ ده‌مێشق پێته‌ختی سوریه‌ به‌ شێوه‌ی یێکگرتوویی نهێنی له‌ لایان خوێنده‌کاران و رووناکبیرانی گه‌نج به‌ سه‌رکردایه‌تی میشل افلق و صلاح بیطار پێک هات و ئامانجیان لابردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رانسه‌ به‌ سه‌ر سوریه‌ دابوو

درێژەی بابەت »

گه‌ڵاڵه‌ی مارشال. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ ساڵی 1947 له‌ لایانوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له‌ وتارێک دا پێشنیار کرا. پێشنیاری مارشال ئه‌وه‌ بوو که‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا هه‌رچی له‌ توانایی دابێ بیکات بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئاستی ئابووری ئه‌وروپا وه‌ک خۆی لێ بێته‌وه‌ و به‌ره‌و باش بوون بڕوات. مارشال پێشنیاری کرد که‌ پرۆگرامێکی چه‌ند لایه‌نه‌ به‌ هاوبیری وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ مه‌به‌ستیگه‌ییشتن به‌ ئامانج دابڕێژڕێت

درێژەی بابەت »

گه‌ڵاڵه‌ی کۆلۆمبۆ. گه‌ڵاڵه‌یێک بوو که‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوقازانجی به‌ریتانیا(ئۆستراڵیا، کانادا، نیوزیلان، به‌ریتانیا) ‌ له‌ ساڵی 1950 له‌ کۆلۆمبۆ پێته‌ختی سیلان بۆ هاوکاری و په‌ره‌ پێدانی ڕه‌وتی ئابووری وڵاته‌کانی باشووری ئاسیا و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا هاته‌ پێشنیار کردن و به‌ ئیمزای لایه‌نه‌کان گه‌ییشت

درێژەی بابەت »

گه‌ڵاڵه‌ی راپاکی. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایان ئادام راپاکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له‌هێستان له‌ سه‌ر نه‌کردنی ئه‌تۆمی ئه‌وروپای ناوه‌ندی له‌ ساڵی 1957 به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یێکگرتۆکان پێشنیار کرا. ناوچه‌کانی ئاماژه‌ پێ کراو له‌ پێشنیاره‌که‌ دا بریتی بوون له‌: له‌هێستان ، چیکۆسلۆواکیا ، ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌ له‌و وڵاتانه‌دا نه‌ده‌بوایه‌ چه‌ک و چالاکی ئه‌تۆمی هه‌بووبا وه‌ هه‌ر وه‌ها هه‌رجۆره‌ چالاکی و هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ڕێگای چه‌کی ئه‌تۆمێوه‌ قه‌ده‌غه‌ بکرێت

درێژەی بابەت »