Archive for the ‘Mêjû’ Category
ئەو بابەتەم بە پاڵپشتی نووسینەکانی مێژووناسی بەناوبانگی ڕووسی ئیگۆر میخائیلۆویچ دیاکۆنۆف نووسیوە کە وەک ڕۆژهەڵات-ناسێک کتێبی زۆر لە سەر مێژوو نووسیوە.
ماد ناوی بەشێک لە ئاریایێکانە کە لە زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس و ئارارات نیشتەجێ بوون و لە ١٠٠٠ ساڵ پێش لە زائین کۆچیان بۆ ئەو ناوچەیە کردۆ. مادەکان بناغەی یێکەمین سیستەمی پاشایەتیان لە ناو ئاریایێکان دا دامەزراند و دەسەڵاتی پاشایەتی خۆیان لە ٧٢٨-٥٥٠ پێش زائین بەڕێوە برد. ئەوە مادەکان بوون کە لە سەرەتای سەدەی ٦ پێش زائین توانیان بە تێکقرمانی ئیمپراتۆری ئاشووری و دەست-بەسەرکردنی ڕۆژهەڵاتی لیدیە ببن بە زلهێزی ئاسیا.

نەتەوەی ماد، هەر هەمان یێکەم مرۆڤەکانن کە لە تەورات(کتێبی یەهوودێکان) ئاماژەی پی کراوە
هۆکاری ئەوە کە تەورات، مادەکانی وەک یێکەم مرۆڤەکانی جیهان ناو بردۆ ئەوەیە کە یەهوودیکان لە سەر ئەو بڕوایەن کە مادەکان یێکەم نەتەوەی جیهان بوون کە یاسایان داڕشتۆ. دیارە لە ئەڤێستاش دا وەک کتیبی یەهوودیکان بە شیوەیێکی هەندێک بەرابەر و یەکسان ئاماژە بە مادەکان وەکی یێکەم مرۆڤەکانی جیهان کراوە.
هێرۆدۆت دەڵێ: دیوک هەر هەمان دیاکۆیە کە بە واتەی دادوەرە. دیاکۆ هەمان کەسە کە لە کەتیبەی سارگۆن پاشای ئاشوورێکان باسی لی کراوە کە بۆ سزا دان ناردوویانە هاماتی سوریە. فرائۆت هەر هەمان فەروەرتیشە کە بە واتەی ئیماندار و ئایینیە. کەیئاخسارۆ هەر هەمان هۆوەخشتەرە کە بە واتەی پاشای بەهێز و پاشای دڵفرەوانە و ئاستیاگ هەر هەمان ئیشتی ویگۆیە کە بە واتەی سەرمایەدار و نەیزە-هاوێرە.

ئەو بابەتەم بە پاڵپشتی ڵێکۆڵینەوەکان و نووسینەکانی هێرۆدۆت مێژووناسی یۆنانی نووسیوە
کاتێک گرینگی مادەکان زۆر بەرز دەبێتەوە کە دەبینین مادەکان یێکەم دەوڵەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بوون کە توانین ناوی خۆیان لە هێماکانی وڵاتانی جیران بەجێ بهێڵن. لەو کاتەدا ئیمپراتوری ئاشوور گەلێک بەهێز بوو و بە هۆی ئەوە کە حەزی لە بەربڵاو کردنی دەسەڵاتی خۆی بوو، هێرشی زۆر دەکردە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کە لەو هێرشانە دا جاروبار دەسەڵاتە ناوچەیێکان بەرگریان لە ئیمپراتوری ئاشووری دەکرد بەڵام لەو کاتەدا پێویستی گرینگ بە هێزێکی گەورە هەبوو کە بتوانێ بەرگری لە سنوورەکانی ناوچە بکا و دەستی نەیاران لە سەر وڵاتی ئیمپراتوری ماد کەم بکاتەوە.