Archive for the ‘Grêbestekan’ Category
بنلوکس ناوی یێکگرتووی گومرگی نێوان سی وڵاتی بێلگیوم و لۆکزامبۆرگ و هۆڵه‌ندایه که ده‌سه‌ڵاتی رامیاری ئه‌وان له نامۆیی دا له شاری له‌نده‌ن له‌ساڵی 1944 دا ئه‌و گرێبه‌سته‌یان به‌ست. هه‌ر بۆیه به گشتی ئه‌و سێ وڵاته هه‌ر به‌و نێوه نێوبانگیان ده‌رکرد. له گه‌ڵاڵه‌ی لاهه دا که له ساڵی 1947 دا هاته ئاراوه، گرێبه‌ستی بنلوکس چاوی به سه‌ر دا خشاندراوه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1948 را که‌وته کار
بانکی جیهانی. له ساڵی 1944 دا کۆنفه‌رانسی پاره‌ی نه‌ته‌وه یێکگرتۆکان به به‌شداری 44 وڵات له ئه‌یاله‌ته یێکگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا پێک هات که ئه‌و کۆنفه‌رانسه توانی بانک و یه‌غدانی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره ساز بکات. هه‌رچه‌ند ئه‌و بانکه ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵام له هه‌مان کاتیش دا یێکێکه له‌ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یێکگرتۆکان
ئه‌و په‌یمانه له ساڵی 1967 دا له لایان وڵاتانی ئه‌ندۆنێزی و تایله‌ند و سه‌نگاپور و فیلیپین و ماله‌زی له شاری بانکۆک به‌سترا. ئامانجی ئه‌و په‌یمانه‌ساکار کاری له ناوچه دا و هه‌روه‌ها ئاسایه‌شی ناوچه‌که راگه‌یاندرا. ئه‌و په‌یمانه بوو به جێگری په‌یمانی پێشوی نێوان فیلیپین و تایله‌ند و ماله‌زی که ناوی یه‌کگرتویی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بوو
ئه‌و ڕێکخراوه له نێوان کرێکاران دا بۆ مه‌به‌ستی باشتر کردنی چۆنێتی ژیان و پاره‌ی مانگانه و نرخیکاتژمێری کار و به‌رهه‌مه‌کانی کاتی دانیشتویی خۆیان له گه‌ڵ یێک کۆ ببونه‌وه. له وڵاته سه‌رمایه‌دارێ پێشکه‌وتۆکان، ڕێکخراوی کرێکاران توانیان که به به‌ستنی کۆنتراکتی جۆراوجۆر پشتیوانی مافی کرێکاران له زۆر بواره‌وه بن و ته‌نانه‌ت مافی ئه‌و کرێکارانه‌شیان پاراست که نه‌ببونه به ئه‌ندامی ڕێکخراو. هه‌رچه‌ند تا ماوه‌یێکی زۆر سێحه‌ب کاره‌کان خۆیان ده‌دزێوه له‌وه که کار بده‌ن به‌و کرێکارانه‌ی که ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه بوو. یێکێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه ئه‌وه‌یه که گه‌ر له سه‌ر کێشه‌ی کرێکاران یان کڕێکارێک ده‌گه‌ل سێحه‌ب کار به ئه‌نجامێک نه‌گه‌ن ده‌توانن که به گشتی ده‌ست له کار بکێشنه‌وه و کاری سێحه‌ب کار رابوه‌ستێنن. ئه‌و ڕێکخراوانه له سه‌ده‌ی 19 دا به ره‌سمی نه‌ده‌ناسران وه سه‌رکوت ده‌کران به‌و به‌هانه‌یه که ڕێگری ئه‌سڵی ئازادی ئابوری پێناسه ده‌کران به‌ڵام له کۆتایی سه‌ده‌ی 19 دا له ئه‌وروپا دا به ره‌سمی ناسران و هێستێ له زۆربه‌ی وڵاته پێشکه‌وتۆکان ڕێکخراوی کرێکاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ بریتی له سۆسیالیست و کۆمۆنیست و ئانارشیست و سه‌ندیکالیست هه‌رکات ئه‌وجۆره ڕێکخراوانه‌یان به ئامرازی شۆڕش و دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ناو بردۆ وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان وه‌ک ئامرازی ڕوخانی ده‌سه‌ڵات پێناسه کردۆت
ئه‌و په‌یمانه له نێوان 11 وڵاتی ئه‌مه‌ریکای لاتین به‌سترا که بۆ چاکسازی بواری ئابوری خۆیان نرخی گومرگی نێوان خۆیان لابرد و توانیان که دڵگه‌رمێکی باش له‌و بواره‌وه به بازه‌رگانه‌کانی خۆیان بده‌ن. ئه‌و په‌یمانه له ساڵی 1960 دا ئیمزا کرا و وڵاتی بۆلیوی له ساڵی 1967 هاته نێو ئه‌و په‌یمانه. وڵاته‌کان له بواری ته‌کنه‌لۆجی به 3 جۆر دابه‌ش کران. ئارژانتین و برازیل و مێکزیک له هه‌مویان پێشکه‌وتوتر بوون و پاش ئه‌وانیش کۆلۆمبیا و شیلی و پێرو و ئۆرۆگۆئێ و وێنزۆئێلا بواری که‌متریان هه‌بوو و له کۆتاییش دا وڵاتانی بۆلیوی و ئێکوادۆر و پاراگۆئێ
ئه‌و په‌یمانه له نێوان 7 وڵاتی ئه‌وروپی به‌سترا که بریتی بون له نه‌مسا و بریتانیا و پۆرتوگال و دانمارک و سوید و سویسرا و نه‌روێژ. به پێی ئه‌و په‌یمانه ئه‌ندامانیڕێکخراو کۆ بونه‌وه له سه‌ر ئه‌وه که نرخی داڕێژراو بۆ گومرگ بۆ ماوه‌یێکی دیاریکراو لابه‌رن تا بازه‌رگانان بتوانن به‌خۆڕایی و به ساکاری کالای خۆیان له نێوان سنوری ئه‌و وڵاتانه‌دا بگۆزنه‌وه. ئه‌و په‌یمانه له ساڵی 1956 به ئیمزای ئه‌ندامان گه‌ییشت وه کۆنتراکتی پێکهاتنی ڕێکخراو له ساڵی 1959 له ستۆکهۆڵم به‌سترا. بریتانیا پشتیوانی خۆی له‌و په‌یمانه به مه‌رجێک ده‌ربڕی که کالای خوارده‌مه‌نی له نێوانی کۆنتراکته‌که دا نه‌بێت. فینلاند له ساڵی 1961 وه ئیسله‌ند له ساڵی 1970 دا بوون به ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه. هاتنه ژووری دانمارک و بریتانیا بۆ ناو بازاری هاوبه‌شی ئه‌وروپا له ساڵی 1973 بو به هۆکاری ئه‌وه که ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێکخراوه کۆتایی پێ هات
ئه‌و په‌یمانه له ساڵی 1950 دا به‌سترا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که ئاسانکردنی ناردنی پاره له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپی دا. به پێی ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه پاره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی به ساکاری ده‌گه‌ڵ یێکتر ئاڵوگۆر ده‌کراوه به‌ڵام به سه‌ربه‌ستی ناتوانن به دۆڵاری ئه‌مه‌ریکی بیگۆڕنه‌وه. به پێی راپۆڕتێکی که له سێهه‌م راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و په‌یمانه بۆ مه‌به‌ستی جاکسازیدوباره‌ی ئابوری ئه‌وروپا به‌ستراوه تا جارێکی‌تر وڵاتانی ئه‌وروپی بتوانن شوێن و پێگه‌ی خۆیان له سیسته‌می ئابوری جیهان دا به ده‌ست بهێننه‌وه. له پێناو چالاکی ئه‌و ڕێککه‌وتنه یه‌غدانێکی پاره‌ی هاوبه‌ش داندرا تا وڵاتانی لاواز له بواری ئابوری بتوانن پاره بۆ ماوه‌ی کورت خایه‌ن به قه‌رز وه‌ربگرن وه یا هه‌ندێک وڵات که له ئاڵوگۆر کردنه‌وه‌ی پاره ده‌گه‌ڵ پاره‌ی وڵاتانی دیکه زه‌ره‌ریان لی ده‌که‌وت. ئه‌و په‌یمانه له ساڵی 1958 به ده‌نگی زۆرینه کۆ کراوه و ڕێککه‌وتنی پاره‌ی ئه‌وروپی جێگای ئه‌و په‌یمانه‌ی گرته‌وه
ئه‌و په‌یمانه له نێوان وڵاتانی ئه‌مه‌ریکی دا به‌سترا که یێکه‌م کۆنفرانسی خۆیان له ساڵی 1890 له واشینگتۆن گرت. ئه‌و کۆنفرانسه ئیداره‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی کۆماره‌کانی ئه‌مه‌ریکای پێک هێنا که له دوایی دا نێوی گۆڕدرا به یه‌کگرتویی پان ئه‌مه‌ریکه‌ن. ئامانجی ئه‌و په‌یمانه یه‌کگرتویی زیاتر له نێوان وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا داب‌و بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی باکور و باشوری ئه‌مه‌ریکا له بواری رامیاری و بازه‌رگانی و ئابورێوه ، که له راستیدا کاره‌کانیان زۆرتر به خراپی ده‌رۆییشته پێس به هۆی ئه‌وه که وڵاتانی باکوری ئه‌مه‌ریکا ترس و گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بو له‌و پیناوه دا بڕۆنه ژێر بڕیاری باکوری ئه‌مه‌ریکا. هه‌ر بۆیه له دوایی دا چه‌ند ڕێکخراوی ناو خۆ له‌و ئیداره‌یه دا ساز بو بۆ زۆرتر ڕێکخستنی بۆچون و به‌رژه‌وه‌ندێ ئابوری و رامیارێکانی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یمانه. ئه‌نجامی چالاکی ئه‌و ڕێکخراوانه بو به هۆکاری پێکهاتنی 40 کۆنتراکتی که‌لتوری و ئابوری و رامیاری له نیوان ئه‌ندامان دا وه له‌و چوارچێوه را بۆ ده‌رێ پێوه‌ندی له نێو ئه‌ندامان دا بڕا و وه‌ک وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌جووڵانه‌وه.
ئه‌و په‌یمانه له نێوان وڵاته سه‌ربه‌خۆکانی ئافریقا که زۆرینه‌یان فه‌رانسه‌وی زمان بون له ساڵی 1961 دا به‌سترا وه له ساڵی 1965 دا به ناوی یه‌کگرتویی ئافریقا و مالاگاسی ناوی خۆی گۆڕی. زۆرینه‌ی رێککه‌وتنه‌کان له نێوان ئه‌و وڵاتانه دا له بواری خزمه‌تگوزاری و ساکار کاری بازه‌رگانی بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌کان کۆ ببۆوه
ئه‌و په‌یمانه له ساڵی 1955 دا به‌سترا وه بۆ به‌ربڵاوتر کردنی په‌یمانی برۆکسێل به ئیمزا گه‌ییشت که له هه‌مان رۆژ دا په‌یمانی برۆکسێل بایه‌خی خۆی له ده‌ست دا و کۆ کراوه. ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یمانه بریتی بوون له بریتانیا، به‌لگیوم، فه‌رانسه، لۆکزامبۆرگ، هۆڵه‌ند، ئیتالیا و رۆژئاوای ئالمان که له‌و ساڵه دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی پاش شه‌ری 2 جیهانی به ده‌ست هێناوه. ئه‌و رێکخراوه به شێوه‌ی شۆرایی به‌ڕێوه ده‌چو و له 7 وه‌زیر و کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری وڵاتانی ناوبراو پێک هاتبو. هه‌ر له‌و ڕێکخراوه دا ده‌سته‌یێکی چاوه‌دێریشیان دابین کردبو بۆ چاوه‌دێری کردنی چالاکی چه‌ک و سوپایی که خۆی له چه‌ند دانه کۆمیته و به‌رپرسێک پێک ده‌هات. ئه‌و کۆمیته‌یه له بواری چالاکی و توانایی چه‌ک و سوپایی پێوه‌ندی به په‌یمانی باکوری ئاتلانتیک هه‌بو