Archive for the ‘Rageyandinekan’ Category
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه گرینگه له نێوان وڵاتانی چین و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا به به‌شداری چیان کای شک و وینستۆن چێرچیل و فرانکلین روزوێلت له قاهیره له ساڵی 1943 دا ده‌ربڕا. ئه‌و وڵاتانه دیسانه‌که سه‌قامگیر بوونه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتی ژاپۆن ده‌بێ ئاشبه‌تاڵ بکات و بڕیاریان دا که ژاپۆن ده‌بێ سنووره‌کانی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی که له ساڵی 1985 دا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه هه‌بوو. ژاپۆن ده‌بێ له‌و جه‌زیره و ناوچانه‌ی سه‌ر بو وڵاتی چین بڕواته ده‌رێ که له‌و کاته‌دا داگیری کردبوو، بۆ وێنه ناوچه‌کانی مه‌نچووری و فه‌رمز و پێسکادۆر. له‌و کۆبوونه‌وه دا وڵاتانی به‌شدار له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی کۆره ساغ بوونه‌وه
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له لایان وڵاتانی ئه‌نگلاند و فه‌رانسه و ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕا به ئه‌و مه‌به‌سته که شێوه‌ی ژیان و ناوچه‌ی به‌رده‌ستی فه‌له‌ستینێکان ده‌پارێزێت. به پێێ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ئه‌و 3 وڵاته ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی که هه‌رکات ئیسرائیل یان وڵاتانی عه‌ره‌بی سنوره‌کانی هێڵی به‌جێ هێشتنی شه‌ڕ ببه‌زێنن، له‌و کاته‌دا به مه‌به‌ستی کۆتایی پێهێنانی شه‌ڕ له ناوچه‌دا له ڕێگای نه‌ته‌وه یێکگرتۆکان یان هه‌ر ڕێگایێکی دیکه به زووترین کات هه‌ڵوێست بگرن و هه‌نگاو هه‌ڵبێننه‌وه. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له ساڵی 1950 دا ده‌ربڕا
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه که پێوه‌ندی به کۆنفرانسی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و ئاشتی له ساڵی 1945 ده‌ربڕا. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هه‌ر وه‌ک ڕاگه‌یاندنی پاناما که یێکگرتنی پان ئه‌مه‌ریکه‌ن له ساڵی 1939 دا بڵاوی کرده‌وه، هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکی بۆ هاوکاری و یارمه‌تی یێکتر ڕاگه‌یاند و به پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌رگری له‌وه ده‌کرێت که هیچ وڵات و لایه‌نێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌توانێت ده‌ستکاری سیاسه‌تی ناوخۆیی بکات. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه وه‌ک ڕاگه‌یاندنێکی ناوچه‌یی پێناسه کراوه و ده‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یێک گرتۆکان ناکۆکه. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خاڵی دیکه له په‌یمانی ری‌و دا دیسان زیندووتر کراوه و په‌ره‌ی زۆرتری گرت له ناو ئه‌ندامانی خۆی دا
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه نامه‌یێک بوو که ئارتور جێمز بالفور، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بریتانیا، بۆ فێدراسیۆنی جوله‌که‌کانی بریتانیای نوسی که ناوی به‌رپرسه‌که‌ی رۆچیلد بوو. بالفور له‌و ڕاگه‌یاندنه دا به‌ڵێنی بۆ پێکهێنانی وڵاتێکی جوله‌که له وڵاتی فه‌له‌ستین دا. ئه‌و نآمه‌یه که له 2.11.1917 دا نوسرا ئاوا نوسراوه: ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره به دڵخۆشیوه پێکهێنانی وڵاتێکی جوله‌که ئاواته‌خوازه و له‌و ڕێگایه‌ش دا تێده‌کۆشێت. به‌ڵام به روونی ده‌بێ ئه‌وه بزانین که نابێ کارێک بکرێت که مافه کۆمه‌ڵایه‌تێکانی فه‌له‌ستینێکان بکه‌ویته ژێر مه‌ترسێوه و ژیانی جوله‌که‌کان له وڵاتانی دیکه له به‌رچاو بگیرێت. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نامه‌یه بوو که له نێوان شه‌ڕی 1 و 2 جیهانیدا، کۆمه‌ڵێکی زۆر له جوله‌که‌کانیان گۆسته‌وه بۆ فه‌له‌ستین وه ئه‌و کاره‌ش بوو به هۆکاری کێشه ساز کردنی نێوان عه‌ره‌به‌کان و جوله‌که‌کان. ڕاگه‌یاندنی بالفور له ڕوانگه‌ی عه‌ره‌به‌کانه‌وه به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی پیلانی دژه عه‌ره‌بی ئێمپێریالیسم له لایان بریتانیاوه به دژی عه‌ره‌به‌کان و فه‌له‌ستینێکان