torat.jpg

نەتەوەی ماد، هەر هەمان یێکەم مرۆڤەکانن کە لە تەورات(کتێبی یەهوودێکان) ئاماژەی پی کراوە

هۆکاری ئەوە کە تەورات، مادەکانی وەک یێکەم مرۆڤەکانی جیهان ناو بردۆ ئەوەیە کە یەهوودیکان لە سەر ئەو بڕوایەن کە مادەکان یێکەم نەتەوەی جیهان بوون کە یاسایان داڕشتۆ. دیارە لە ئەڤێستاش دا وەک کتیبی یەهوودیکان بە شیوەیێکی هەندێک بەرابەر و یەکسان ئاماژە بە مادەکان وەکی یێکەم مرۆڤەکانی جیهان کراوە.

هێرۆدۆت دەڵێ: دیوک هەر هەمان دیاکۆیە کە بە واتەی دادوەرە. دیاکۆ هەمان کەسە کە لە کەتیبەی سارگۆن پاشای ئاشوورێکان باسی لی کراوە کە بۆ سزا دان ناردوویانە هاماتی سوریە. فرائۆت هەر هەمان فەروەرتیشە کە بە واتەی ئیماندار و ئایینیە. کەیئاخسارۆ هەر هەمان هۆوەخشتەرە کە بە واتەی پاشای بەهێز و پاشای دڵفرەوانە و ئاستیاگ هەر هەمان ئیشتی ویگۆیە کە بە واتەی سەرمایەدار و نەیزە-هاوێرە.

هەڵبەت لە کەتیبەکانی ئاشووری دا نێوی پاشای دووهەمی مادەکان وەک پاشا تۆمار نەکراوە و تەنیا وەک ئۆپیتە یان ئارپیتە ناوی بردراوە کە بە واتەی باوکی باش و شەریفە. دیارە ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو وەک ڕاوێژکارێکی ڕامیاری دەگەڵ ٤ کوڕەکەی دژی ئیمپراتۆری ئاشووری چالاکی کردۆت. هەڵەیێکی دیکەش لە کەتیبەکانی ئاشووری دا کراوە و ئەویش ئەوەیە کە ناوی پاشای سێهەمی مادەکانیان دەگەڵ کوڕەکەی بە هەڵە تۆمار کراوە.

نێوی ٤ کوڕەکەی پاشای دوهەمی مادەکان ئەوانەن:

١.ماندائۆک ( واتە متمانەی پیاوەتی )

٢.سوسارم ( واتە سەرۆکی گەورە و قازانج-بەخش )

٣.ئەرتوک ( واتە بەهێز )

٤.ئەربیان ( واتە پاشای عەرەبەکانی ڕۆژئاوا کە مەبەستیان لە ناوچەکانی نێوان گورگان و بەلخ بۆ )

جێگای باسە کە لە شاهنامەی فەردۆسی دا ئاماژە بە تەواوی ئەو ناوانە کراوە و هەندێکجار دەبیندرێت کە ناوی ئەڤێستایی بەکار بردۆت. لە شاهنامە دا هەر چەند کۆمەڵێک شت بە بەرژەوەندی فارسەکان شاردراوەتەوە یان پێچەوانە کراوە بەڵام ناوەکانی سەرۆکانی ماد هەر هەموویان ئاماژەی پێ کراوە و تەنیا لە سەر شێوەی کردەوە و شێوەی دەسەڵاتداری ئەوان درۆ کراوە کە دەگەڵ بۆچوونەکانی هێرۆدۆت و دیاکۆنۆف نایخێنێتەوە.

نێوە تورانێکان کە لە ئەڤێستا دا ئاماژەی پێ کراون بەو شێوەن:

ئادەم کە بە ئەڤێستایی بە واتەی بەدیهێنەری دڵفرەوانە و مەبەست هەر هەمان دیاکۆ یان کەیقوبادە کە لە لایان سارگونەوە لە وڵاتی ماد را نێردرا بۆ وڵاتی سوریە.

شیس واتە جێگر و هەروەها وشەی قایین بەکار هاتۆ کە بە واتەی پاشازادەیە.

خنوخ بە زمانی ئیبری ( زمانی یەهوودێکان ) واتە رزگار-کەر و بە ئەڤێستایی بە واتەی پاسای کانیە. هەر لەو سەرچاوەیە دا کانی بەناوبانگی فینی کاشان و کانی عەلی شاری رەی بە هۆوەخشتەر یان هەمان کەیخەسرەو پێوەست دراوە.

عیراد بە ئیبری واتە کەسێک کە بە پەلە و دەمدەمیە کە مەبەست خەشتەریت بۆ.

مەحویائیل لە زمانی ئیبری دا واتە کەسێک کە لە لایان خوڵاوە گیانی لە دەست داوە کە مەبەستیان پاشای کوژراوی مادەکانە کە ناوی فرائۆرت ( فرود یان سیاوەش ) بوو.

مێتۆشائیل واتە پیاوی خوڵا کە هەمان کەیخەسرەوە کە توانی ئیمپراتۆری ئاشوورێکان تێک بقرمێنێت.

لەمەک لە ئیبری دا بە واتەی خاوەن سەروەت و سامانە کە مەبەست پاشای ئاخری مادەکان ئاستیاگە.

ئەو ناوانە لە بابی ٤ سەفەری بەدیهێنانی تۆڕات ( کتێبی یەهوودێکان ) دا ئاماژەیان پێ کراوە.

لە بابی ٥ سەفەری بەدیهێنانی تۆڕات دا دیسان ئاماژە بە کۆمەڵێک ناو کراوە کە هەر لە بنەماڵەی پاشاکانی ئیمپراتۆری ماد بوون. ئەو ناوانە بریتین لە:

ئادەم و ئەنووش بە جێگای دیاکۆ تۆمار کراوە.

شیس بە واتەی جێگر کە هەمان ئوبیتە ( کوڕی دیاکۆ ) یە.

قینان بە واتەی پاشای وڵاتی کانی کە مەبەست هەمان خەشتەریتە.

٢ ناوی دیکەی مهللئیل و یارد هاتوون کە مەبەست هەمان فرائۆرت ( فرود یان سیاوەش ) پاشای بەناوبانگی مادەکانە کە بە دەستی ئەسکیتی کوژرا.

وە لە کۆتاییش دا ئاماژە بە مەتوشالح و لمک کراوە کە بە واتەی خاوەن سەرمایە و نەیزە هاوێرە و مەبەست لەو ناوانەش هەمان ئاخر پاشای مادەکان واتە یاستیاگە.

لەو پێوەندێ دا کە ئیبراهیم ( باوکی زۆرینەی نەتەوەکان ) وەک ناسیاو بۆ خەشتەریت واتە پاشای ناوچەکانی کانی فینی کاشان و عەرەبەکانی نێوان گورگان و بەلخە، هەر لەو ڕاستە دا دەسەلمێندریت کە لە کتێبی قورئان دا مەبەست لە ئیبراهیم و ئیسماعیل هەر هەمان خەشتەریت و فرائۆرت و کەیخەسرەون کە توانیان نەتەوەکانی چەوساوەی ژیر دەسەڵاتی ئاشوورێکان دەرباز بکەن. ناوی کەیخەسرەو لە نووسینە ئیسلامێکان دا بە شێوەی خەزر ئاماژەی پێ کراوە. مەبەستی تۆڕات و قورئان لە ئیبراهیم هەمان ئەفراسیابی یێکەمە کە بە کوشتنی سارگونی دوهەم توانی خەڵک رزگار بکا.

Soran Karbasian