بلانکیسم ناوێکه که له سه‌ر بیڕۆکه و شێوه‌ی رامیاری لۆئی ئێگۆست بلانکی، ڕووناکبیر و نووسه‌ری گه‌وره‌ی فه‌رانسیله نێوان ساڵه‌کانی 1805 و 1881 داندرا. بلانکی له شۆڕشه‌کانی 1830 و 1848 و هه‌روه‌ها له پێکهاتنی کۆمۆنی پاریس به‌شداری کرد و نیوه‌ی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆی له زیندان دا به سه‌ر برد. ڕوانگه‌کانی شۆڕشی بلانکی له ژێر ناوی بابۆفیسم هاته گۆڕه‌پانی خه‌بات و توانی کاریگه‌ری له سه‌ر مارکس دابنێت
زۆر یێک له ده‌سته‌واژه‌کانی مارکسیستی سه‌رچاوه‌یان له قسه‌کان و بیری بلانکی گرتۆ و بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به دیکتاتۆری پرۆلتاریا بکه‌ین. به‌رهه‌می گرینگی ئه‌و له ساڵی 1869 دا به ناوی ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هاته ده‌ر. بلانکی هه‌م ماتریالیست بوو و هه‌م راشیۆنالیست بوو و بڕوای به پێشکه‌وتنی هه‌تاهه‌تایی مێژوو هه‌بوو و ئاوای بیر ده‌کرده‌وه که مێژوو له سه‌رده‌می تاکی ته‌نیا به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای داهاتوو وه‌ک کۆمۆنیزم ده‌ڕوا که ده‌گات به تانجی ترۆپکی شارستانیه‌ت. بلانکی زۆر به تووندی دژایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌یی ده‌کرد و بۆ لابردن و سڕینه‌وه‌ی وان پێشنیاری شێوه‌ی تووندی وه‌ک ئانارشیستی و ئاژاوه‌گێڕی کرد. بلانکیسم توانی که له بزووتنه‌وه‌کانی شۆڕشخوازانه‌ی وڵاتانی دیکه، به تایبه‌ت له شۆڕشی روسیه جێگای خۆی بکاته‌وه. مارکس و لێنین سپاس و پێزانینی خۆیان به‌رامبه‌ر به خزمه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی بلانکی ده‌ربڕی