بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات. کۆی وڵاته‌کانی کۆمۆنیستی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ناسراوه‌. ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ بواری ئایدۆلۆژێوه‌ کۆمۆنیستن و له‌ به‌رامبه‌ری وان دا بلۆکی ڕۆژئاوا هه‌بوو. تا شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ته‌نیا دوو وڵاتی کۆمۆنیستی له‌ جیهان دا هه‌بوو که‌ بریتی بوون له‌ یێکێتی سۆڤیه‌ت و مۆغۆلێستان، به‌ڵام به‌ دوای ده‌ست به‌ سه‌ر گرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌ لایان سوپای سووره‌وه، ڕۆمانی و له‌هێستان و بۆلغارستان و ئالمانی ڕۆژهه‌لات و چێکۆسلواکی بوون به‌ کۆمۆنیست و  له‌ دوایی دا چین و کۆره‌ی باکوور و ویه‌تنام و کامبۆج و لائۆس له‌ ئاسیا دا و کووبا له‌ ئه‌مه‌ریکا دا بوون به‌کۆمۆنیست و ده‌گه‌ڵ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات یێکیان گرت

یۆگۆسلاوی له‌ بواری ئایدۆلۆژیوه‌ سه‌ر به‌ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات بوو به‌ڵام پاش ده‌رچوونی له‌ کۆمینفۆرم له‌ ساڵی 1948 دا، له‌ بواری رامیاری و له‌ شه‌ڕی سارد دا نێوان بلۆکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌ک وڵاتی بێلایان ده‌وری بینی. بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات تا ماوه‌ییک دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی یێکگرتوویی رامیاری هه‌بوو به‌ڵام دوای هاتنه‌ سه‌ر کاری خرۆشچۆف له‌ یێکێتی سۆڤیه‌ت، به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی رامیاری و ئایدۆلۆژی نێوان چین و یێکێتی سۆڤیه‌ت تێک شکا و ته‌نانه‌ت تا جێگایێک چوو پێشێ که‌ چین و یێکێتی سۆڤیه‌ت بوون به‌ دوژمنی یێک. دوای چین، وڵاتی ئالبانی له‌ په‌یڕه‌وی یێکیتی سۆڤیه‌ت لایدا و رۆمانیس له‌ بواری رامیاری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ کاری ده‌کرد. ئه‌وڕۆکه‌ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات زۆرتر وه‌ک بلۆکێکی ئایدۆلۆژیک ناوی ده‌بردریت و له‌ بواری رامیارێوه‌ بوونێکی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌، هه‌ر چه‌ند وڵاتی رووسیه‌ هێستاش کاریگه‌ری تا ڕاده‌یێک له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌یه‌

Soran Karbasian