بلۆکی ڕۆژئاوا. کۆی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و باکووری ئه‌مه‌ریکا ئه‌و بلۆکه‌یان پێک هێنا که پێشکه‌وتووترین وڵاتانی سه‌رمایه‌داری جیهان بوون. ئه‌و نێوه‌یان له به‌رامبه‌ر به نێوی وڵاتانی کۆمۆنیستی وه‌ک بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵبژارد. بلۆکی ڕۆژئاوا بریتی بوو له ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌ورووپا و باکووری ئه‌مه‌ریکا که له گرێبه‌ستی ئاتلانتیکی باکوور دا یێکگرتوو بوون و به‌ره‌یێکی یێکگرتووی رامیاری و چه‌کداریان پێک هێنا به‌ڵام وڵاتانی بێ لایه‌ن وه‌ک سوید و نه‌مسا له ناو خۆی دا ناگرێ
به‌ڵآم ئه‌و ده‌سته‌واژه و به‌ره‌یه وڵاتانی ئۆسترالیا و نیوزیلاند و ئافریقای باشووریشی له ناو خۆی گرت، هه‌رچه‌ند ئه‌و نێوه له بواری جوگرافی ئه‌و وڵاتانه له ناو خۆیدا ناگرێ. ئه‌وه‌ی گرینگه که ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌و وڵاتانه له بواری ستراته‌ژی و شێوه و بۆچوونی رامیاری، درێژه‌ده‌ری ڕه‌وتی رامیاری ڕۆژئاوا بوون و خه‌ڵکانی دانیشتووی ئه‌و وڵاتانه‌ش له ڕه‌گه‌ز دا ئه‌وروپین و وڵاته‌کانیش هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا بوون. ده‌سته‌واژه‌ی بلۆکی ڕۆژئاوا زۆرجار وڵاتانی یێکگرتووی ئاسیا و ئافریقا و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکای لاتینیش له ناو خۆی ده‌گرێت و له‌و کاته‌دا مه‌به‌ست ته‌نیا دابه‌شکردنی وڵاتان له بواری ئایدۆلۆژی و رامیاری و به‌تایبه‌تی دابی کردنی دووژمنی ده‌گه‌ڵ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات یان بێ لایه‌نی ئه‌وانه. پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی که ئه‌یاله‌ته یێکگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک یێکه‌م هێزی جیهان و پێشڕه‌وی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری لێهات، ئه‌و وڵاته هێزی زۆرتری له ناو بلۆکی ڕۆژئاوای به ده‌سته‌وه بوو و له به‌رامبه‌ریش دا وڵاتی یێکێتی سۆڤیه‌ت زۆرینه‌ی هێزی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بوو. پاش گۆڕانکارێکانی نیوان 1960 و 1970. هێز و توانایی یێکێتی سۆڤیه‌ت له بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات دا که‌متر بۆوه و ئه‌مه‌ریکاش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی جارانی به سه‌ر بلۆکی ڕۆژئاوا دا نه‌ما و پاش چاکسازی ئه‌وروپا و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری شه‌ڕ، وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌رانسه و ئاڵمان و ژاپۆن هێزیان به ده‌سته‌وه گرته‌وه و توانیان به‌شداریان هه‌بێ له بڕیاره‌کانی رامیاری و ئابووری ئه‌مه‌ریکا که له سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌یدا. هه‌روه‌ها ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یێکگرتۆکانیش زۆرینه‌ی ده‌نگدانه‌کان بوون به هۆکاری لاواز بوونه‌وه‌ی هێزی بڕیارده‌ری ئه‌مه‌ریکا. ده‌سته‌واژه‌ی بلۆکی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات زۆرتر له کاتی شه‌ڕی سارد دا باو بوون و ئه‌وڕۆکه که‌متر به‌کار ده‌هێندرێن