بنلوکس ناوی یێکگرتووی گومرگی نێوان سی وڵاتی بێلگیوم و لۆکزامبۆرگ و هۆڵه‌ندایه که ده‌سه‌ڵاتی رامیاری ئه‌وان له نامۆیی دا له شاری له‌نده‌ن له‌ساڵی 1944 دا ئه‌و گرێبه‌سته‌یان به‌ست. هه‌ر بۆیه به گشتی ئه‌و سێ وڵاته هه‌ر به‌و نێوه نێوبانگیان ده‌رکرد. له گه‌ڵاڵه‌ی لاهه دا که له ساڵی 1947 دا هاته ئاراوه، گرێبه‌ستی بنلوکس چاوی به سه‌ر دا خشاندراوه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1948 را که‌وته کار
به پێی ئه‌و گرێبه‌سته، ته‌واوی یاساکانی پێشووی گومرگی له نێوان ئه‌و وڵاتانه دا له ناو چوو و یاسای تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به گومرگی نێوان ئه‌وان و وڵاتانی دیکه داڕێژڕا. ئه‌ندامانی گرێبه‌ست له ساڵی 1954 دا له سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگ بوون که رامیاری بازه‌رگانی و دان و ستانی هاوبه‌شیان له به‌رامبه‌ر وڵاتانی دیکه‌دا هه‌بێت. به‌و واته‌یه که ڕێکخراوی بنلوکس له لایان هه‌ر سێک وڵاته‌وه له سه‌ر کار‌و باری ئیداری و بازه‌رگانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ک قسه‌که‌ر و بڕیارده‌ر بجووڵێته‌وه و هیچ گرێبه‌ستێکی جیاواز له نێوان ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ڵ وڵاتێکی دیکه نه‌به‌سترێت و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌وه ساغ بوونه‌وه که هات و چۆی سه‌رمایه و پاره و دان و ستان له‌و سێ وڵاته‌دا ئازاد بێ. له ساڵی 1958 دا گرێبه‌ستێک له لاهه به‌سترا که به پێی ئه‌و، یێکگرتوویی ئابووری له نێوان ئه‌و سێ وڵاته پێک هات و له‌و گرێبه‌سته‌دا ده‌نگیان دا به ئازاد بوونی هات و چۆی سه‌رمایه و پاره و دان و ستان و خزمه‌تگووزاری و هه‌روه‌ها ئازاد بوونی هات و چۆی مرۆڤه‌کان له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا و ئازادی رامیاری سه‌رمایه ته‌رخان کردن و کشت و کاڵ و کار و باری کۆمه‌ڵایه‌تی