له سه‌ده‌کانی وۆستا( نێوان ساڵه‌کانی 500 تا 1500 زائینی )که‌سێک که خه‌ڵکی شاری ئازاد یان بۆرگ بوو نێوی بۆرژوا بوو. بۆرژوا نه ئاغا بوو نه کرێکار. له سه‌ده‌کانی 17 و 18 زائینی ئاغایان له به‌رامبه‌ر نۆکه‌ر به‌و وشه‌یه پێناسه ده‌کرد. که‌وابوو بۆرژوا واته تاکێک که له چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا بێت. بۆرژوازیش ده‌سته‌واژه‌یێک بوو که له فه‌رانسه بۆ پێناسه‌کردنی چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا له بواری ئابووری به‌کار ده‌بردرا و یان بۆ ئه‌و دانیشتوویانه‌ی شار که مافی یاسایی و رامیاریان هه‌بوو و له هه‌مان کاتدا له چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا بوون و سه‌رمایێکی زۆریان نه‌بوو، به‌ڵام ورده ورده له بواری رامیارێوه واته‌یێکی تایبه‌ت و به‌ربڵاوتری به‌خۆی گرت
له سه‌ده‌ی 19 زائینی را به‌ولاوه له سه‌ر ئه‌و چینه‌ی کۆمه‌ڵگا که بناغه‌داڕێژی شارستانیه‌ت بوون، لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌بۆ. له ڕوانگه‌ی رامیارێوه، بۆرژوازی به چینێکی بزۆز و شۆڕشخوازپێناسه کران که مارکس له‌و پێوه‌ندێوه له‌په‌رتۆکی مانیفیستی کۆمۆنیست دا دانووسێت: بۆرژوازی له بواری مێژوویێوه زۆرترین کاریگه‌ری له سه‌ر شۆڕش هه‌بۆ. بۆرژوازی ناتوانێت به‌و هیوایه بژی که ته‌واوی فاکته‌ره‌کانی پێویست بۆ شۆڕش ده‌بێ پێک بێن تا هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێنێوه. بۆرژوازی ئاڵاهه‌ڵگری لیبه‌رالیسمه و ته‌واوی ئه‌و شۆڕشانه‌ی که له ژێر کاریگه‌ری ئه‌وان سه‌ری گرتۆ، له ئامانج دا گه‌ییشتوون به به‌دی هێنانی مافی تاک له کۆمه‌ڵگا دا و ده‌ستکه‌وتی مرۆڤ له ناو کۆمه‌ڵگا دا بۆته هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌کان له ناو کۆمه‌ڵگا دا. به‌ڵام له بواری داب و نه‌ریتێوه، نووسه‌رانی به‌ناوبانگی وه‌ک مولێر و بالزاک، بۆرژوازیان به شێوه‌یێکی پاره خوازی و سه‌رمایه خوازی پێناسه کردۆ و ئه‌وان ئاوا سه‌یری بۆرژوازی ده‌که‌ن که بۆرژوازی هه‌رچی شته، ته‌نانه‌ت داب و نه‌ریتیش وه‌ک کالا سه‌یر ده‌که‌ن و خوێندنه‌وه‌یێکی کالاییان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا و سیسته‌م هه‌یه. له فه‌رهه‌نگی مارکسیستی دا بۆرژوازی به واته‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه و خاوه‌ن کار و خاوه‌ن بازاره که له به‌رامبه‌ری پرۆلتاریا دا بڕیار ده‌دا و خوێنمژانه هێزی کاری چینی پرۆلتاریا به هه‌رزان ده‌کڕێ. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، بۆرژوازی له لایێکه‌وه به خاوه‌نی سه‌رمایه و بڕیار و ده‌سه‌ڵات و له لایێکی دیکه‌شه‌وه به بۆرژوازی مه‌زن و بچووک دابه‌ش کراون. بۆرژوازی مه‌زن ، مه‌به‌ست کاپیتالیسته‌کانن و بۆرژوازی بچووکیش مه‌به‌ست ئه‌و خاوه‌ن سه‌رمایانه‌ن که له بواری ئابووریوه بۆشایێکی زۆر نێوان ئه‌وان و چینی پرۆلتاریا نیه. مارکس له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که سه‌رمایه‌داری له پێشکه‌وتنی چینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا پێک هاتۆت که هه‌رکات له بیری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دابوون و زۆرینه‌یان له نێوان سه‌ده‌کانی وۆستا دا په‌ره‌یان گرتۆ و توانیویانه که بیرۆکه‌ی لیبێراڵی خۆیان له سه‌ر پێوه‌ندی نێوان ئابووری و رامیاری کاریگه‌ر بکه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه گۆڕانکاریان له کۆمه‌ڵگا دا پێک هێناوه. هه‌ر بۆیه بۆرژوا به که‌سێک ده‌ڵێن که پێوه‌ست بێ به چینی خاوه‌ن سه‌رمایه و له زمانی سوسیالیسته‌کانی ئه‌وروپی دا بۆرژوازی بۆ ئه‌و که‌سانه به‌کار هێندرا که دژی ئه‌وان بیریان ده‌کرده‌وه. به تایبه‌تی پاش ساڵی 1890 را به‌و لاوه، واته‌ی بۆرژوازی له لایان سۆسیالیسته‌کانه‌وه گۆڕدرا به خاوه‌ن سه‌رمایه و دژه سۆسیالیست و دژه مارکسیست. که‌وایه له کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی دا کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی به واته‌ی کۆمه‌ڵگای خاوه‌ن سه‌رمایه دێت و حیزبه‌کانی بۆرژوازی به حیزبانی دژه سۆسیالیست پێناسه کراون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی سۆسیالیزمی بۆرژوازیان بۆ ئه‌و سۆسیالیستانه ساز کرد که وه‌ک مارکسیسته‌کان بیریان نه‌ده‌کرده‌وه