بوروکراسی له ده‌سته‌واژه دا به واته‌ی ده‌ستگای ئیداره‌یه که له سه‌ر بنه‌مای یاسای ڕاشکاو و ڕێک کار و باری ئیداره‌کان وه‌ک وه‌زاره‌تخانه‌کان و کۆمپانێکان و ده‌سه‌ڵات و زانکۆ و … به‌ڕێوه ده‌بات و به‌ره‌و ئامانج ده‌یباته پێش. بناغه‌داڕێژی بیرۆکه‌ی نوێی بوروکراسی، ماکس وێبێر کۆمه‌ڵناسی ئاڵمانیه که بوونی بوروکراسی به بنه‌مای بیرۆکه‌ی ڕێکخستنی ناوچه‌یی ده‌زانێت
له فاکته‌ره‌کانی به‌رچاوی سیسته‌می بوروکراسی ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به بوونی یاسا بۆ ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌ری و هه‌روه‌ها ده‌ستگای ئیداری سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، تا بتوانێت ئه‌رکی هه‌ر تاک و ئیداره‌یێک و کارمه‌نده‌کان پێناسه بکات و له هه‌مان کاتیش دا ئاگایان له به‌ڵگه‌کان و گرێبه‌سته‌کان بێت و ڕایان بگرن. له ڕوانگه‌ی وێبێره‌وه، بوروکراسی ناوچه‌یی، خاڵی بنه‌ڕه‌تی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی یاساییه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێک وه‌ک وڵاتی جیهانی پێناسه بکرێت. بوروکراسی کۆمه‌ڵێک لاوازی هه‌یه، بۆ وێنه ده‌توانین بڵێین که کاره‌کانی ئیداری له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک به خاوی ده‌ڕواته پێش و به ئه‌نجام گه‌ییشتنی هه‌ر بابه‌تێک درێژخایه‌ن ده‌بێت. هه‌ر وه‌ها له سیسته‌می بوروکراسی دا که‌سی به‌رپرس له پۆستی خۆی دا گه‌نده‌ڵی ده‌کات. هه‌ر به‌رپرسێک بواری بۆ ده‌خووڵقێت له ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر مافه‌کان و یاساکان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ژیانی خۆی له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سایه‌تی و ئابووری باشتر بێت. ئه‌و لاوازیانه‌ی که بوروکراسی هه‌یه و هه‌رکات ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕووناکبیران، به گه‌مه‌ی ئیداری یان کایه‌ی ئیداری ناوی لێ ده‌هێنن. لێکۆڵه‌رانی رامیاری، بوروکراسی به هێزێکی بێ سنوور ده‌زانن که ناتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت و ده‌یهه‌وێ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا قووت بدا. جان ستوارت بوروکراسی ڕێک به دژی دیموکراسی پێناسه ده‌کات و بوروکراسی به دژی ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رانی خه‌ڵک و ئازادی ده‌زانێ. له هه‌مان کاتیش دا کۆمه‌ڵناسی ئیتالی به ناوی گاتانۆموسکا، بوروکراسی به فاکته‌ری گرینگی ده‌سه‌ڵاتی پێشکه‌وتوو ده‌زانێت به‌ڵام به‌ناچار تاقمێک ده‌سه‌ڵات به سه‌ر زۆرینه دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن. له ڕۆژگاری ئه‌وڕۆ دا ئه‌وه‌ی که لێکۆڵه‌رانی رامیاری خۆیان پێوه ماندوو کردۆت، بوونی بوروکراسی به هاتنه سه‌ر کاری تاقمێک ده‌زانن که هێزی رامیاری وڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێت. ڕووناک‌بیری یۆگۆسلاوی به ناوی میلوان جیلاس له سه‌ر ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه په‌رتۆکێکی به ناوی چینی نوێ نووسی و له‌و په‌رتۆکه دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له وڵاتانی یێکگرتووی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی دیکه‌ی کۆمۆنیستی دا، چینی نوێ هێزی به ده‌سته‌وه گرتۆت و ته‌واوی هێزی رامیاری به ده‌ست ئه‌وانه و ئه‌وه‌ش به وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بوروکراسی ده‌زانێت. پێش له‌ویش ترۆتسکی بوروکراسی ناو رووسیه به خه‌یانه‌ت و لادانی چینی نوێ ده‌زانێت که له ڕێبازی شۆڕش دوور بوونه‌ته‌وه