36aherodot.jpg

 ئەو بابەتەم بە پاڵپشتی ڵێکۆڵینەوەکان و نووسینەکانی هێرۆدۆت مێژووناسی یۆنانی نووسیوە

کاتێک گرینگی مادەکان زۆر بەرز دەبێتەوە کە دەبینین مادەکان یێکەم دەوڵەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بوون کە توانین ناوی خۆیان لە هێماکانی وڵاتانی جیران بەجێ بهێڵن. لەو کاتەدا ئیمپراتوری ئاشوور گەلێک بەهێز بوو و بە هۆی ئەوە کە حەزی لە بەربڵاو کردنی دەسەڵاتی خۆی بوو، هێرشی زۆر دەکردە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کە لەو هێرشانە دا جاروبار دەسەڵاتە ناوچەیێکان بەرگریان لە ئیمپراتوری ئاشووری دەکرد بەڵام لەو کاتەدا پێویستی گرینگ بە هێزێکی گەورە هەبوو کە بتوانێ بەرگری لە سنوورەکانی ناوچە بکا و دەستی نەیاران لە سەر وڵاتی ئیمپراتوری ماد کەم بکاتەوە.


لە هەمان کاتیش دا لە کاتی دەسەڵاتی ئیمپراتوری ماد بوو کە بە دەستی شای مەزنی مادەکان بە ناوی هۆوەخشتەر دەسەڵاتی کاتی دەوڵەتی ماد توانی ئیمپراتوری ئاشوور تێک بقرمێنێت و تەنانەت ناوچەکانی لیدیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتوریە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی. هۆوەخشتەر ئیمپراتوری مادی کرد بە یێکەم هێزی ڕۆژئاوای ئاسیا کە لە دواتر دا بە وردی دەیخەینە بەر باس.
ماد ناوی ناوچەی بەربڵاوی ڕۆئاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بوو. کۆی هێرشی سوپای ئیمپراتوری ئاشووری بۆ سەر وڵاتی مادەکان لە سەدەی ٨ پێش زائین و مەترسی هێرشی عەرەبەکان لە ڕێگای ئیمپراتوری ئاشوور دەبێتە پێویستی کاتی ناوچەکە بۆ پێکهاتنی دەسەڵاتێکی ناوەندی بۆ مادەکان کە نوێترین نیشتەجێیانی کێوەکانی زاگرۆس بوون.
مادەکان بنەماکانی سەرەتایی پاشایەتی (728-550 پێش زائین) ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیان داڕشت و لە سەرەتای سەدەی ٦ دا پاش شکەست هێنان بە ئیمپراتوری ئاشووری و دەست بە سەر کردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای لیدیە توانیان دەسەڵاتی پاشایەتی ماد بکەن بە یێکەم هیزی پاشایەتی گەورەی ئاسیا.
مادەکان لا کاتی پاشایەتی هۆوەخشتەر دا توانیان دەسەڵاتداری تەواوی ڕۆژئاوای ئاسیا بکەن و سەرتاسەری ناوچەکانی فارسەکان هەر وەکی لە خەریتە دا دیارە، بۆ یێکەمجار بخرێتە ژێر یێک ئاڵا و یێک دەسەڵات. بناغەداڕێژی دەوڵەتی ماد وەک یێکەم وڵاتی یێکگرتوو لە سەر بنەمای یێکگرتوویی نەتەوە جیاوازەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکان بە پێی خاڵە هاوبەشەکان و پێوەندێکانی کولتوری لە هەرە گرینگترین خاڵی بەرچاوی ئەو ئیمپراتوریە کە بۆ یێکەمجار لەو ناوچە بەربڵاوە رێکخرا.
هێستێ پاش لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاوای ئێران ئاسەوار لە مادەکان لە تەپکەی هێگمەتانە دۆزراوەتەوە. تەپکەی هێگمەتانە تەپکەیێکی مێژووییە کە پێشینەی دەگەڕێتەوە سەر کات و سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتوری ماد. بە پێی لێکۆڵین و نوسراوەکانی یۆنانی ئەو شارە (لە کۆتایی سەدەی٨ را تا نیوەی یێکەمی سەدەی٦ پێش زائین) بۆ ماوەیێکی زۆر پێتەختی ئیمپراتوری ماد بۆ و پاش ڕووخانی مادەکانیش وەک پێتەختی هەخامەنەشێکان وەک پێتەختی هاوینی بەکار هاتۆت. وتەکان و لێکۆڵینەوەکانی هێرۆدۆت، مێژووناسی یۆنانی لە سەدەی ٥ پێش زائین گرینگترین سەرچاوە لەو بوارە دایە. لە راستیدا مێژووی زنجیرە پاشایەتی مادەکان بۆ یێکەمجار لە نیوەی ٢ سەدەی ٥ پێش زائین لە لایان هێرۆدۆتەوە لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە. لە هەندێک لە بابەتەکانی کتێبی تۆرات (کتێبی یەهودێکان) دەکرێ وەک سەرچاوە بۆ مێژووی مادەکان کەڵک وەربگیرێت.
وڵاتی ماد ٦٧٥ پێش زائین
ماد ناوی وڵاتێکە کە مادەکان تێیدا نیشتەجێ بوون. ئەو وڵاتە لە ڕۆژئاوای ئاسیا دا پێک هاتبوو کە ناوچەکانی ئەوڕۆی تاران و دەشتی لوت و هەمەدان و کرماشان و لۆرستان و کردستانی لە ناو خۆی گرتبوو. پێتەختی ماد لە پێشوو دا هێگمەتانەی ناو بوو کە لە دوایی دا ناوەکەی گۆردرا بە ئێکباتان. بە پێی سەرچاوە یۆنانێکان لە ناوچەی کەماندارانی ساگارتی (هەمان پارێزگای کرماشانی ئەوڕۆ دەکا) مادە ساگارتێکان ژیانیان دەکرد و هێمایێکی بابۆلی-یۆنانی ناوی خۆیان دابوو بە زنجیرە کێوەکانی ڕۆژئاوای ماد کە هەمان زاگرۆسە ( زاکرۆنی-ساگرتی). نێوی ئەو کۆمەڵە خەڵکەیە کە لە یێکگرتووی نێوان کورد و فارس دا ئاماژەی پی کراوە و هێڵی خوێنی پێوەندی ماد و پارس سەرچاوە لە نێوی ئەو ناوچەیە و دانیشتوانی وەردەگرێت کە هەمان خەڵکی ساگارتین. پارسەکان پێش ئەوە کە بەرەو باشووری ئیمپراتوری ماد برۆن لەو ناوچەیە دا هەندێک ژیانیان کرد.
کۆی هێرشی سوپای ئیمپراتوری ئاشوور بۆ سەر نیشتمانی ماد لە سەدەی ٨ پێش زائین نەیتوانی هێزی مادەکان تێک بدا و زۆرینەیان هێرشی تاڵانی بوون. لە ئەنجامی ئەو هێرشانە دا ئیمپراتوری ماد گەییشتە ئەو بڕوایە کە وڵاتێکی بەهێزی ناوەندی ساز بکات. لە سەدەی ٧ پێش زائین دا ناوچەی مانەنا ەشێک لە دەسەڵاتی ماد بوو. ئاخر هێرشی سوپایی ئاشوورەکان بۆ سەر مادەکان لە ساڵی ٧٠٢ پێش زائین کرا. مەترسی هێرش لە ڕۆژئاوایەوە لە لایان دەسەڵاتی بەهێزی ئاشوور پێویستی دەسەڵاتێکی ناوەندی بۆ مادەکان زەقتر کردەوە کە نوێترین دانیشتوانی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس بوون. مادەکان بناغەی یێکەمی پاشایەتی ئاریایێکانیان (٥٥٠-٧٢٩ پێش زائین) لەو ناوچەیەدا داڕشت. لە ساڵی ٦٧٣ پێش زائین دیسان شەڕی نێوان مادەکان و ئاشوورێکان سەر دەگرێتەوە و لەو کاتە را بەولاوە لە سەنەد و بەڵگەکانی ئاشووریکان دا وەک دەسەڵاتێکی خاوەن هێز ناو دەبردرێت و بە واتەی رەسمی ناسینی ئیمپراتوری مادە لە لایان ئیمپراتوری ئاشوورەوە. لە ساڵی ٦٥٠ پێش زائین دا پاشایەتی ماد توانی دەسەڵاتێکی گەورە و بەهێز وەک مانەنا و ئورارتو پێک بهێنێت. پاش کیمیرێکان(یێکێک لە تایفە بیابان نەشینەکانی باکوری قەفقاز) سکاکان هێرشیان بردە سەر ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای ماد و لەو هێرشە دا توانیان دەسەڵاتی ناوچەیی ئورارتو لە ڕۆژئاوای ئاوی ورمێ تێک بقرمێنن.
بە پێی سەرچاوە یۆنانێکان و وتەی مێژووناسانی یۆنانی پاش هێرشی بەردەوام و قورسی ئاشوورێکان بۆ سەر وڵاتی مادەکان، لە ساڵی ٧٠٨ پێش زائین، سەرۆکی تایفەیێکی ماد بە ناوی دیاکۆ لە لایان پارلەمانی یێکێتی وەک سەرۆک و سەرکردەی مادەکان هەلبژێردرا و ئەرکی پێک هێنانی دەوڵەتی ناوەندی پێ سپێردرا. دیاکۆ ( دیۆکس لە زمانی یۆنانی دا) لە ڕێگای یێکگرتووی پێک هێنان نێوان تایفە جۆراوجۆرەکان و دابین کردنی یاسای جۆراوجۆر و هاوبەش وەک یێکەم سەرۆک و پاشای مادەکان ناوی بردراوە و ئەوە دیاکۆ بوو کە هەگمەتانەی وەک پێتەختی دەسەڵاتی ناوەندی هەڵبژارد. هەگمەتانە لە زمانی باوی ئەوکات دا بە واتەی شوێنی کۆبوونەوە بۆت. یێکێک لە کەتیبەکانی ئاشوورێکان نێوی دیاکۆی ئاماژە پی کردۆت و وەک سەرۆکی مادەکان ٢٠ ساڵ پێش هەڵبژاردنی لە لایان پارلەمانەوە باسی لێ کردۆت. لەو کەتیبەیە دا ئاماژە بەوە کراوە کە دیاکۆ دەستپێکەری زۆربەی هێرشەکانی سەر ئیمپراتوری ئاشوورە و بۆ خەواندنی ئەو جووڵانەوەیە پێویستە سارگەنی ٢ ئیمپراتوری ئاشوور خۆی بەشداری بکات. لەو هێرشە دا دیاکۆ و بنەماڵەکەی لەو شوێنە دەر دەکرێن  و چیتر لە ناو کەتیبەکان دا ناوی نەهاتۆ. ٢٠ ساڵ دوایە دیاکۆ وەک پاشای مادەکان لە لایان پارلەمانەوە هەلدەبژێردرێت و بە داڕشتنی بناغەی دەوڵەتی ماد، وەک نەیارێکی ناوەندی ئاشوور دیسان دێتەوە گۆڕەپانی مێژوو.
دیاکۆ لە ساڵی ٧٢٨ پێش زائین دا بە پاشایەتی گەییشت و شاری هەمەدانی وەک پێتەختی خۆی دابین کرد. دیاکۆ فەرمانی ساز کردنی ٧ دیواری لە باڵ یێک دا و قایمی لە هەمەدان دا و لە ناو ئەو دیوارانە دا باغ و بێستانێکی زۆری ساز کردبوو. دیاکۆ ٥٣ ساڵی پاشایەتی کرد. ماوەیێک پاش دۆڕاندنی شەر لە بەرانبەر شای ئاشوور ( سارگەن ٢)، کورەکەی کە ناوی فەروەرتیش بوو جێگای دیاکۆی گرتەوە و هێزی پاشایەتی بە دەستەوە گرت و وەک باوکی بە دژی ئاشووریکان هەستاوە.
فەروەرتیش ٢٢ ساڵی پاشایەتی کرد و لە نیوان ساڵانی ٦٥٣ تا ٦٧٥ پێش زائین دەسەڵاتی مادەکانی بەڕیوە برد و تەواوی تایفە و نەتەوەکانی جیاوازی ژێر دەسەڵاتی خۆی بردە ژێر فەرمانی خۆی. پاش ئەوە کە تەواوی دانیشتوانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی مادی ڕێک خست، خۆی ساز کرد بۆ شەری دژ بە ئاشوورێکان و لە نێوان ساڵەکانی ٦٧٢ تا ٦٧٣ پێش زائین لە بەرانبەر ئاشوورەکان دا شەڕی کرد و لەو شەڕە دا بوو کە شکەستی هێنا و کوژرا. فەروەرتیش لە سەر ناوچەکانی رەی و ئیسفەهان و تاران و ئازەربایجان و کرماشان و کوردستان و هەمەدانی ئەوڕۆ پاشایەتی کرد. تەواوی کاتی پاشایەتی فەروەرتیش بە ڕێکخستنی خەڵکانی ناوخۆی وڵات و شەڕ دەگەڵ بیانێکان تێپەڕ بوو.
بەڵگەکانی ئاشووری و بابۆلی لەو مەترسێی کە مادەکان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان هەیانبوو قسە و باسێک ناکا و زۆرتر بایەخ و گرینگی داوە بە تایفەکانی باکوری دەسەڵاتی ماد کە بریتی بوون لە سکاکان و کیمرێکان کە گرینگێکی یەکجار زۆری بۆ مادەکان و ئاشوورێکان هەبوو.
پاش فەروەرتیش سەرۆکایەتی مادەکان لە نێوان ساڵەکانی ٦٢٥ تا ٦٥٣ پێش زائین کەوتە بەر دەستی خەشتەریتە. خەشتەریتە یێکەم پاشای مادەکان بوو کە پاشایەتی لە ڕۆژئاوای وڵاتی ماد پێک هێنا. بە پێی ئەوە کە ئاشوورێکان بەردەوام هێرشیان دەکردە سەر مادەکان، هەر بۆیە خەشتەریتە دەگەڵ مانەنا و سکاکان پەیمانی دۆستایەتی و برایەتی بەست و خۆی لە سەر شەری دژ بە ئاشوورێکان بەهێز کرد. دەوڵەتی ماد لەو ماوەیە دا توانی هێزی خۆی گەورەتر و بەربڵاوتر بکات. خەشتەریتە لە ساڵی ٦٢٥ پێش زائین کۆچی دوایی کرد.
پاش خەشتەریتە کورەکەی هۆوەخشتەر کە بە ناوەکانی کەیئاخسار و کەیخەسرەو و بە شێوەی ئەفسانەی بێ وێنە لە ئەڤێستا و شاهنامەی فێردۆسی دا ئاماژەر پێ کراوە. هۆوەخشتەر لە ساڵەکانی نێوان ٦٢٥ تا ٥٨٥ پێش زائین  پاشایەتی کرد. هۆوەخشتەر یێکەم پاشای مادەکان بوو کە دەسەڵاتێکی سەرتاسەری لە نیشتمان دا پێک هێنا و ئیمپراتوری مادی وەک هێزێکی گرینگی جیهانی لەو کاتەدا بۆ مێژوو تۆمار کرد. هۆوەخشتەر گەورەترین پاشای ماد بوو. دەرسێکی باشی لە دۆڕانی باوکی لە بەرانبەر ئاشوورێکان وەرگرت و دەیزانی کە دەبێلە بیری پێک هێنانی سوپایێکی گەورەی ڕێکو پێک بوو. هۆوەخشتەر سوپای خۆی بە ٢ دەستە دابەش کردبوو. دەستەی ١ بریتی بوون لە شەڕکەری پیادە کە هەموویان نەیزە و شەمشیریان بە دەستەوە بوو و دەستەی ٢ بریتی بوون لە شەرکەری سوار کە کەمان و تیریان پێ بوو( هۆوەخشتەر ئەو تەکنیکە لە سکاکان فێر ببو) و بۆ یێکەمجار لەو ناوچەیە دا لە نێزەی تیژ کەڵکی وەرگرت کە دواتر پاش ١٠٠ ساڵ لە شەڕەکانی کورووش و داریووش دا زۆر باو بوو. هۆوەخشتەر بە پاڵپشتی شەڕکەری سواری خۆی هەنگاوی بۆ رزگاری لە ژێر دەستی ئاشوورێکان هەڵێناوە. هەر بەو مەبەستە هێرشی کردە سەر ئیمپراتوری ئاشوور و پێتەختی ئەو نیشتمانەی کە ناوی نەینەوا بوو لە هەر ٤ لایەوە گرت. نەینەوا ئەو کات لە نیزیکی شاری موسڵی ئەوڕۆ بوو. هیندەی نەمابوو کە نەینەوا بڕووخێت و تەسلیمی هۆوەخشتەر بێت کە لە ناکاو هەواڵی پێ گەییشت کە ئاریایێ وەحشێکانی سکایە لە دەروازەکانی قەفقاز رەد بوونە و هێرشیان خستۆتە سەر ئازەربایجان. هۆوەخشتەر نەینەوای بەجێ هێشت و هێرشی بردە سەر یاغێکانی ئاریایی. لە باکوری زەریای ورمێ  شەڕێکی زۆر قورسی لە بەرانبەر ئەوان کرد بەڵام ئەو شەڕەی دۆڕاند. پاشان سکاکان ئازەربایجان و ئاسیای بچووکیان تا زەریای مەدیتەرانە گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و دەستیان کرد بە تاڵان و کوشتنی خەڵک لە تەواوی ناوچەکان دا. سکاکان ماوەی ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی مادەکانیان بە دەستەوە گرت تا ئەوە کە هۆوەخشتەر. مادیس سەرداری سکاکانی دەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی بۆ لای خۆی بە میوانی داوا کرد و لە کاتی مەستی دا هەر هەموویانی کوشت و سوپای سکاکانی لە نیشتمانی ماد دەر کرد. ئەو سکایانە هەمان ئاریایە وەحشێکان بوون کە لە داستانە نەتەوەیێکان دا وەک توورانێکان ناویان لێ بردراوە.
دوایین پاشای مادەکان کە ناوی ئاژدیاک بوو لە نێوان ساڵانی ٥٨٥ تا ٥٥٠ پێش زائین دەسەڵاتداری نیشتمانی مادەکان بوو. سەبارەت بە ئاژدیاک بەداخەوە زانیارێکی زۆر بەر دەست نیە و زۆرینەی سەرچاوەکانی یۆنانی ئاماژەیان بە کۆتایی پاشایەتی ئاژدیاک کردۆت. ئاژدیاک بەوە تاوانبار کراوە کە بایەخێکی زۆری بە حەسانەوە و خۆسی داوە و گەر ئێمەش ئەوە قەبول بکەین دەتوانین بڵێین کە زۆرینەی ئەو پارە تەرخان کردنەی کە هەحامەنەشێکان بۆ بنەماڵەی پاشایەتی خۆیان دەیانکرد، دەگەڕێتەوە سەر ئەو نەریتەی کە ئاژدیاک داستپێشخەری بۆت. من خۆم وەک تاکێکی کورد ئاوا سەیری ئاژدیاک دەکەم کە هەنگاوێکی زۆر گەورەی بۆ شارستانیەتی ماد هەڵێناوەتەوە و هەوڵی ئەوەی داوە کە خەڵک لە کۆمەڵگای خێڵەکی بەرەو شارستانیەت و مۆدێرنیەت هان بدا. زۆرینەی خەڵک لەو سەردەمە دا لە دەشت و کێوەکان دا ژیانیان دەکرد و ئاژدیاک ویستوویەتی گۆڕانکارێکی گەورە بە سەر کۆمەڵگا دا بهێنێت تا مادەکان بتوانن لێکتر نیزیکتر ژیان بکەن و هێزی هاوکاری باشتر بۆ بەڕێوەبەری کۆمەڵگا و دەسەڵات پێک بهێنێت. لە ساڵی ٥٥٠ پێش زائین ئاژدیاک لە شەری دژ بە سیروس پاشای پارسەکان، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایی مادەکان هات. لە هێمای ساڵنامەی نەبونید کە هێستێ لە موزەی بریتیش لۆندۆن ڕاگیراوە ئاماژەیێک بەو کاتە کراوە. ئەو مەتنە باس لە کۆتایی شەری پاشای بابۆل دەکا. لە ساڵی ٦ پاشایەتی خۆی دا واتە ٥٥٠ پێش زائین، نوسەری هێمای ساڵنامە ئاماژە بە شەڕێک لە چەند سەد کیلۆمێتری باشوری ڕۆژهەڵاتی بابۆل دەکات و دەنوسێت کە ئێشتۆویکۆ سوپای خۆی بۆ شەڕی سیروس نارد بەڵام سوپاکەی بە دژی بوونەوە و تەحویلی سیروسیان دا. وێ دەچێ ئیشتۆویکۆ هەر هەمان ئەو کەسەیە کە هێرۆدۆت بە ئازدیاک یان ئاژدێهاک ناوی هێناوە.
شارستانیەتی ماد توانی بناغەداڕێژی شارستانیەت بۆ و شوێنێکی بەرچاوی لە پێکهاتنی گۆڕانکارێکان دا هەبۆت. پارسەکان زمانی ئاریایی و ئەلف و بیی ٣٦ پیتی خۆیان لە خەڵکی ماد وەرگرتۆ. هەر مادەکان بوونە هۆکار کە پارسەکان بە جێگای لەوحی گڵی لە قاقەزی پۆستی و قەڵەم بۆ نوسین کەڵک وەربگرن و دەست بکەن بە ساز کردنی کۆڵەکەی زۆر لە کۆشک و ماڵەکانیان دا. ئەم شتانەی کە لە خوارەوە ناویان دێنم و فارسەکان زۆری پیوە دەنازن هەر هەموویان سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر مادەکان و لەوانەوە وەریان گرتۆون:
١.یاسای ئەخلاقی
٢.کشت و کاڵ
٣.ئازا و بە گیرەت بوون لە شەڕ دا
٤.ئایینی زەردەشتی و بڕوا بە ئەهورا مەزدا
٥.ڕیکخراوی باوکسالاری یان دەسەڵاتی باوک بە سەر بنەماڵە دا
٦.ئایەتی کتێبی دانیال نەبی ئاماژە بەوە دەکات و دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە ناو ماد و پارسەکان دا هاوبەش و یێکن پێویستە بە سەر زمان دا بێن کە هەموویان ڕیشەی دەگەڕێتەوە سەر مادەکان.
٧.زۆر یەک لە ئاسەوارەکانی شارستانیەتی بین النهرین لە ڕێگای مادەکانەوە بە دەستی پارسەکان گەییشتۆت. هەر وەکی سەرچاوەکان ئاماژە دەکەن زۆربەشی ئەو دیسیپلین و نەزم و جوانێ کە لە ناو کۆشکی پارسەکان دەدیترا، لە لایان نوسەرەکانی یۆنانی پێوەند دەدریتەوە بە شارستانیەتی مادەکان. دەسەڵاتی ئاژدیاک هەل و مەرجی مادەکانی لە سیستەمێکی بەهێزی ناوەندی گۆڕاند بەرەو شارستانیەتی داب و نەریتی ئەو سەردەمە و وەکی لە کەتیبەکان و بەردنوسەکانی بێستون دیارە، ئاستی مادەکان وەک ناوەندی بیر و فکری بۆ هێزەکانی دژی مادەکان دەردەکەوێت.
لە سەر ئایینی مادەکان هەندێک گومان هەبوو تا ئەو کاتە کە وێنەیێکی هەڵقەندراو لە قزقەپان سەبارەت بە سەردەمی ماد دۆزرایەوە و لەو وێنەیە دا پاشا و کەسێکی ئایینی دەبیندرێت کە لە ٢ لای ئەوبەر و ئەوبەری  مەشعەلی ئاگر ڕاوەستاون. ئاوا هاتۆتە سەلماندن کە مادەکان بڕوایان بە ئایینی میترایی و ئاگرپەرەستی هەبۆت و بە پێی لێکدانەوەی مێژووناسان، زەردەشت لە قەراغ دەریای چیچەست هاتۆتە ناو خەڵک و دەتوانین بڵێین کە مادەکان بڕوایان بە ٢ هێزی ئەهورا مەزدایی و شەیتانی هەبۆ. بە پێیبڕوای هەمان مێژووناسان مۆغەکان کە لە بنەماڵەی ئایینی مادەکان بوون، ئایینیان دەگەڵ کۆمەڵێک بڕوای خەڵەفاوی خۆیان تێکەڵ کردبوو و هەر بۆیەش زەردەشت بۆ لای باختەر کۆچی کرد ، چون مۆغەکان بە دژی زەردەشت بەرز بوونەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژدیهاک بڕوای بە ئایینی زەردەشت هێنا و هەر بۆیە وردە وردە ئەو ئایینە لە سەرتاسەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ماد بوو بە باو و تاقە ڕێگای گەییشتن بە پاکی و خوا. سەبارەت بەو باسە لە فەرهەنگی معین دا ڕێک ئەو باسە نوسراوە و دەتوانن وەک سەرچاوە سەیری بکەن.
مادەکان و پارسەکان لا زمان دا جیاوازی زۆریان نەبۆ و زۆرینەی جیاوازێکان دەگەڕێنەوە سەر زاراوەی جیاواز جیاواز.

Soran karbasian
Oktober 2009-10-26
Bergen_Norway

 

خەریتەی ئیمپراتۆری ماد

median_empire.jpg

شێری بەردینی هەمەدان کە مادەکان سازیان کردۆ

2w561cm.jpg

شەڕی ماد و ئاشوور

 gagarin_kurdsandtatars.JPG

خەریتەی ئیمپراتۆری ماد

 median.jpg

شەڕی ماد و ئاشوور

 vagharshapatpillaged.jpg

ئەوەش وێنەی هۆوەخشتەرە

howexshter.jpg

وێنەیێک کە پێوەندی بە سەردەمی هۆوەخشتەر هەیە

 img.jpg

ئەو وێنەیە بە پێی بابەتەکانی سەردەمی ئاستیاک ساز کراوە

 mad-astiak.jpg

ئەو وێنەیە لە دوای هێرشی ئیسلام بۆ ناوچە کێشراوەتەوە لە سەر ئیمپراتۆری ماد

q_iran_history_map_after_islam.JPG

وێنەی دیاکۆ یێکەم پاشای ئیمپراتۆری ماد

 diyako.jpg

 وێنەی بارگای پاشایەتی ماد

 

 diyako2.jpg

وێنەی شاری ئێکباتان (هەمەدانی ئەوڕۆ) ناوەندی نیشتمانی ماد

 hegmetane.jpg

Soran Karbasian