گه‌ڵاڵه‌ی مارشال. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له ساڵی 1947 له لایانوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له وتارێک دا پێشنیار کرا. پێشنیاری مارشال ئه‌وه بوو که وڵاتی ئه‌مه‌ریکا هه‌رچی له توانایی دابێ بیکات بۆ ئه‌وه‌ی که ئاستی ئابووری ئه‌وروپا وه‌ک خۆی لێ بێته‌وه و به‌ره‌و باش بوون بڕوات. مارشال پێشنیاری کرد که پرۆگرامێکی چه‌ند لایه‌نه به هاوبیری وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ مه‌به‌ستیگه‌ییشتن به ئامانج دابڕێژڕێت
گه‌ڵاڵه‌ی کۆلۆمبۆ. گه‌ڵاڵه‌یێک بوو که وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوقازانجی به‌ریتانیا(ئۆستراڵیا، کانادا، نیوزیلان، به‌ریتانیا) له ساڵی 1950 له کۆلۆمبۆ پێته‌ختی سیلان بۆ هاوکاری و په‌ره پێدانی ڕه‌وتی ئابووری وڵاته‌کانی باشووری ئاسیا و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا هاته پێشنیار کردن و به ئیمزای لایه‌نه‌کان گه‌ییشت
گه‌ڵاڵه‌ی راپاکی. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له لایان ئادام راپاکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له‌هێستان له سه‌ر نه‌کردنی ئه‌تۆمی ئه‌وروپای ناوه‌ندی له ساڵی 1957 به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یێکگرتۆکان پێشنیار کرا. ناوچه‌کانی ئاماژه پێ کراو له پێشنیاره‌که دا بریتی بوون له: له‌هێستان ، چیکۆسلۆواکیا ، ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که له‌و وڵاتانه‌دا نه‌ده‌بوایه چه‌ک و چالاکی ئه‌تۆمی هه‌بووبا وه هه‌ر وه‌ها هه‌رجۆره چالاکی و هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه له ڕێگای چه‌کی ئه‌تۆمێوه قه‌ده‌غه بکرێت
واته یه‌کسانی خوازی. یه‌کسانی خواز به که‌سێک ده‌ڵێن که بڕوای به بنه‌مای به‌رزی یه‌کسانی هه‌بێ و لایه‌نگری پێکهاتنی یه‌کسانیه. له سه‌رده‌می نوێ دا یه‌کسانی خوازی بڕوای زۆر یه‌ک له بزووتنه‌وه رامیارێکان و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئائینی بۆ. له شۆڕشی فه‌رانسه دا 3 درووشم له سه‌ر زمانی شۆڕشگێڕان بوو که بریتی بوون له: ئازادی و یه‌کسانی و برایه‌تی
ئه‌و وشه‌یه واته یه‌کسانی. یه‌کسانی بنه‌مایێکی یاسایی و رامیاریه که که به پێی ئه‌و بنه‌مایه ته‌واوی مرۆڤه‌کان مافی به‌رابه‌ریان هه‌یه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و رامیاری. له هه‌ندێک هه‌لو مه‌رج دا تایبه‌تمه‌ندێک بۆ هه‌ندێک که‌س و تاقم هه‌یه که به‌و شێوه‌یه چاو لێناکرێن و تایبه‌تمه‌ندێک بۆ ئه‌وان هه‌یه که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌لو مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی کێشه یان بابه‌تی به‌ر باس. ئه‌و یه‌کسانیه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه داڕێژڕاوه که ته‌واوی خه‌ڵک به‌قه‌را یێک مافی که‌ڵک وه‌رگرتنیان له یاسا سروشتێکان هه‌یه
بانکی جیهانی. له ساڵی 1944 دا کۆنفه‌رانسی پاره‌ی نه‌ته‌وه یێکگرتۆکان به به‌شداری 44 وڵات له ئه‌یاله‌ته یێکگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا پێک هات که ئه‌و کۆنفه‌رانسه توانی بانک و یه‌غدانی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره ساز بکات. هه‌رچه‌ند ئه‌و بانکه ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵام له هه‌مان کاتیش دا یێکێکه له‌ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یێکگرتۆکان
ئه‌و وشه‌یه واته به‌سه‌رداچوونه‌وه. وه‌ک ده‌سته‌واژه به‌کار هات بۆ ئه‌و بیرۆکه و شیوه جیاوازانه‌ی رامیاری که سۆسیالیسته‌کان له کۆتایی سه‌ده‌ی 19 دا هه‌یانبوو. له هه‌ندێک له وتاره‌کانی کارل مارکس دا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی چینایه‌تی و داهاتووی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، کارل مارکس سیاسه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی پێشنیار کرد و به جێگای شۆڕشخوازی خۆی لایه‌نگری ئه‌وه زانی که له سه‌رمایه‌دارێوه زۆر به هێمنی و ئارامی به‌ره‌و سۆسیالیزم بڕۆن
ئه‌و وشه‌یه به واته‌ی گه‌راندنه‌وه به کار ده‌هێندرێت. واته کاتێک که‌سێک له لایان وڵاتێکه‌وه ده‌گیرێت به هۆی ئه‌وه که یاسایپێشێل کردۆت و ئه‌و که‌سه سه‌ر به وڵاتێکی دیکه‌یه، له‌و کاته‌دا ئه‌و وڵاته ده‌بێ که‌سی پێشێڵکه‌ری یاسا بنێرێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی تا له‌وێ دادگایی بکرێت. به هۆی ئه‌وه که له‌و پێوه‌ندێوه هیچ یاسایێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی نیو، هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی وڵاته‌کان راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ یێکتر گرێبه‌ستیان له‌و پێوه‌ندێوه ئیمزا کردۆ. له‌و گرێبه‌ستانه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که که‌سی پێشێڵکه‌ری یاسا گه‌ر کێشه‌ی رامیاری نه‌بێت، ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی تا له‌وێ سه‌زا بدرێت. پێشێلکه‌رانی رامیاری به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک په‌نابه‌ر پێناسه کراون و مافی په‌نابه‌ریان هه‌یه
واته بازاری هاوبه‌شی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌و گرێبه‌سته له ساڵی 1960 دا به هاوبیری ته‌واو بۆ یه‌کڕیزی ئابووری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له لایان وڵاتانی کۆستاریکا و گواتمالا و هێندووراس و نیکاراگوا و سالوادۆر پێک هات. ئامانجی ئه‌و ڕێکخراوه په‌ره پێدانی بازه‌رگانی ئازاد نێوان وڵاتانی ئه‌ندام و گوومرگی ئازاد بۆ هه‌ر گۆستنه‌وه‌ی کالایێک و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی پاره بوو. ئه‌و ڕێکخراوه له گه‌ییشتن به ئامانجی خۆی له به‌رامبه‌ر ڕێکخراوی یێکگرتووی ئازادی ئه‌مه‌ریکای لاتین سه‌رکه‌وتووتر بوو، به هۆی ئه‌وه که ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و هێزه‌یان نه‌بوو تا بتوانن مه‌ترسی ده‌ستدرێژی به سه‌ر یێک دا بخه‌نه سه‌ر یێکتر
واته بازاری هاوبه‌شی ئه‌وروپی. ڕێکخراوێکه که ئه‌ندامانی بریتین له ئا‌ڵمانیا، ئیتالیا، بێلگیوم، لۆکزامبۆرگ و هۆڵه‌ند که له ساڵی 1958 دا ئه‌و ڕێکخراوه‌یان ساز کرد و ئامانجی ئه‌و ڕێکخراوه پێک هێنانی بازاری هاوبه‌ش و ئاسانکاری گوومرگی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هاوبه‌ش یان یێکگرتوویی گوومرگ بۆ ته‌واوی کالاکان وه هه‌روه‌ها هه‌بوونی سیاسه‌تی هاوبه‌ش له پێوه‌ندی کشت و کاڵ و گۆستنه‌وه‌ی سه‌رمایه و کار و هاوسه‌نگ کردنی سیسته‌می ئابووری وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراو بوو